به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا زه‌یدی گوتی: تاکوو ئێستا هیچ که‌سێک جگه له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به شێوه‌ی فه‌رمی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاندید نه‌بوووه. هه‌ندێک که‌س ده‌ترسن که ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق تۆمار بکه‌ن و ژماره‌یێکی دیکه چاوه‌ڕوانی پشتڕاستکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقن هه‌ر بۆیه مومکینه ئه‌و کاندیده‌ی که له داهاتوودا بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ناسێندرێت هه‌موووان سه‌رسام بکات.
ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یمانێتییه شیعه‌کان له داهاتوودا کوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان پێکده‌هێنن و پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران مافی ئه‌وانه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment