ڕووسیا سووربوونی خۆی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌رده‌بڕێت

به‌شی جیهان- ڕووسيا سووربوونى خۆى له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامیى ئێران ده‌ربڕى.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا ڕای‌گه‌یاند: مۆسكۆ به‌ شێوه‌يێكى ڕێکوپێک سه‌رقاڵى جێبه‌جێ كردنى هه‌موو ئه‌و پابه‌ندییانه‌يه‌ كه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆیان له‌سه‌ر كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌: "كۆمپانياى (رووس ئاتۆم)ى حكوومى تايبه‌ت به‌ وزه‌ى كارۆزه‌ڕی له‌ چوارچێوه‌ى ڕێککه‌وتنی ته‌تۆمیی ئێراندا ژماره‌يێیک پڕۆژه‌ له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌دات."

ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ گوتى: "ڕووسه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى بڕيارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تیی ژماره‌ (2231) و به‌نده‌كانى ڕێككه‌وتنى ناڤۆکی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و ڕێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى ناڤۆكيش چاودێرى كاره‌كانيان ده‌كات."

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌ خاكى ڕووسيادا بڕێكى زۆرى سووته‌مه‌نى ناڤۆکی كه‌ پێكهاتوووه‌ له‌ يۆرانيۆمى پيتێنراو به‌ ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 20 بۆ دابين كردنى پێداويستييه‌كانى دامه‌زراوه‌ ناڤۆكييه‌كانى ئێران تايبه‌ت به‌ توێژينه‌وه‌ هه‌ڵگيراوه‌ و له‌سه‌ر داواى ئێران و له‌ ژێر چاودێریی رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى ناڤۆكيدا هه‌ر جاره‌ى پێنج كيلۆگرامى ڕاده‌ستى ئێران ده‌كرێت.

ڕووسیا ئاشكراشی کرد: له‌ سه‌ره‌تاى 2017دا يه‌كه‌م بڕى ئه‌و سووته‌مه‌نييه‌ راده‌ستى ئێران كراوه‌ و ئێستاش ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بڕى دووهه‌‌مى پێويستیى ئێران راده‌ستى تاران بكرێت.

به‌ گوێره‌ى ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ک ڕێگه‌ نادرێت يه‌ده‌گى ئێران له‌ يۆرانيۆمى پيتێنراو بگاته‌ 300 كيلۆگرام و ڕووسياش ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه‌ له‌گه‌ڵ زياده‌ى ئێران له‌ بڕى يۆرانيوم مامه‌ڵه‌ بكات و ئه‌و زياده‌يه‌ وه‌ربگرێت.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37409

Your Comment

You are replying to: .
captcha