بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر ئیمێنکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئێستا پێویستییەک هەیە، کە لە بەغدا پێکەوەبین، لەبەرئەوە هاوکشەکان لە پەرلەمانی بەغدا گۆڕاوە و دەرفەتێک بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە بۆئەوەی پێگەی خۆی بەهێز بکات و دەستکەوتەکان بەدیبێنێت.
لەبارەی داواکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکووک لەلایەن پارتیەوە وتی: داوای پلە و پۆستمان نەکردووە و داوایشی ناکەین، ئەو بابەتە دوای ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی یەکڕیزی کوردستان کرا، دوای ئەوە بابەتی پۆست باس دەکرێت.
ئیمێنکی وتیشی: تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوە نەکراوە سەرۆک کۆمار کێ بێت و بۆ چی لایەنێک بێت، هەمیشە وتمانە سەرۆک کۆمار بۆ کوردە و بۆ کورد دەبێت.
Your Comment