سه‌رۆکی جه‌هه‌په‌: ئه‌ردۆغان قه‌شه‌که‌ بۆ داپۆشینی شکسته‌کانی به‌کار ده‌هێنێت

به‌شی تورکیا- که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا (جه‌هه‌په‌) ده‌ڵێت: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا زیندانی کردنی قه‌شه‌که‌ به‌کار ده‌هێنێت تاکوو شکسته‌ ئابوورییه‌کانی بشارێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ له‌باره‌ی کێشه‌ ئابوورییه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت: "هه‌مووان ده‌یانزانی ناسه‌قامگیریی ئابووریی تورکیا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ک دۆلار حه‌وت لیره‌ بکات. ڕۆژنامه‌کان و ئابووریناسان له‌باره‌یان نووسی و هۆشداریان دا. بۆچی ئه‌ردۆغان دوو مانگ پێش ئێستا بیری له‌ ئاماده‌کاری نه‌کرده‌وه‌؟ ئه‌وه‌ خۆی بوو هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجام دا تاکوو خۆی ڕزگار بکات له‌ هۆکاری خراپتربوونی باری ئابووری."

سه‌رۆکی جه‌هه‌په‌ له‌باره‌ی کێشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زیندانی کردنی قه‌شه‌ برونسۆنی ئه‌مه‌ریکی که‌ تۆمه‌تی تیرۆر و کووده‌تای خراوه‌ته‌ پاڵ له‌ تورکیا گوتی: "ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت هۆکاری خراپی باری ئابووری به‌ برونسۆن داپۆشێت."

هه‌فته‌ی ڕابردوو لیره‌ی تورکی گه‌شته‌ نزمترین ئاست و 40%ی به‌هاکه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار دۆڕاند و هێشتا ئه‌مه‌ریکا هه‌ڕه‌شه‌ی زیاترکردنی سزاکان ده‌کات.

قلیچدارئۆغڵۆ ئاشکراشی کرد: تورکیا ده‌بێت له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ قه‌رزه‌کانی بداته‌وه‌ که‌ بڕه‌که‌ی 240 ملیار دۆلاره‌ له‌ کاتێکدا ئابووری تورکیا خۆی له‌ قه‌یراندایه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37395

Your Comment

You are replying to: .
captcha