وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی بۆردومان کردنی شنگالی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزراەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشانەی چەند ڕۆژی ڕابردووی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، عێراق بوونی هەر هەماهەنگییێک لەو هێرشانەدا لەگەڵ ئەنکەرە ڕەت دەکاتەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هیچ هەماهەنگییێک لە نێوان عێراق و توركیا بۆ ئەو هێرشە سەربازییە نەبووە، بەڵكو ئەمەی كراوە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژی چوار شەممەی پێشوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیا كۆ بووەوە و سەبارەت بە چەند بابەت ڕێککەوتن کە یەک لەوانە بەرگری کردن لە ئاسایشی خاکی تورکیا بوو و حەیدەر عەبادی رایگەیاند مۆڵەت نادەین لە نێو خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37386

Your Comment

You are replying to: .
captcha