کوردپرێس:
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، سێ ئۆتۆمبێلى یەبەشە کاتێک لە مەراسیمى یادى کۆمەڵکوژیى کوردانى ئێزدى لە کۆجۆ گەڕاونەتەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە زەکی شنگالی گیانی لە دەست داوە.
ئیسماعیل ئۆزدەن ناسراو بە زەکى شنگالى ماوەى ٣٥ ساڵ لەناو ڕیزەکانى پەکەکەدا کاریکردووە و لە ٣ى ئابى ساڵى ٢٠١٤ کاتێک داعش هێرشیکردە سەر شنگال لەگەڵ سێ هەزار گەریلاى پەکەکە چووەتە شنگال بۆ رووبەڕووبوونەوەى چەکدارانى داعش.
لە ماوەى چوار ساڵى ڕابردوودا زەکى شنگالى وەک نوێنەرى شنگالییەکان لەگەڵ حکوومەتى عێراق گفتوگۆى کردووە و سەرۆکایەتیى هێزەکانى پەکەکەى دەکرد لە شنگال.
دوایین پلەى زەکى شنگالى لەناو پەکەکە ئەندامى کۆنسەى بەڕێوەبەریى کەجەکە بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment