کوردپرێس:
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەمەیاندا لە پێناو کار ئاسانی بۆ هاوڵاتییان هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی هەلی زیاتری هاوڵاتیان بۆ سەردانیکردنی ناوەندەکان، بڕیاریان داوە لە ڕۆژی ١٦/٨/٢٠١٨ ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران هەتا کاتژمێری ٣:٣٠ خولەکی ڕۆژی شەممە بەرواری ١٨/٨/٢٠١٨ درێژ بکرێتەوە.
کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند، بە پێی بڕیارەکە ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران لە ڕۆژی هەینی و شەممە بەڕووی هاووڵاتییاندا کراوەیە.
هاوکات هەفتەی ڕابردوو ھەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسيۆن ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری بۆ ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم ٣٠%یە.
Your Comment