کوردپرێس:
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیێکی دەنگی ئەمریکادا باس لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ چوار لایەنەکە دەکات کە بەخۆیان دەڵێن لایەنی ناڕازی. دەشڵێت: لایەنە کوردستانییەکانی برای یەکترنو باشتر وایە لە جیاتی سەردانی وڵاتانی بیانی و دراوسێ، سەردانی برا کوردەکانی نێو هەرێم بکەین.
فازڵ میرانی جەختیشی کردەوە: لە پێش هەڵبژاردنەکان فەرشمان ڕاخست وتمان وەرن پێکەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەین و بایکۆت بکەین بەڵام خێرا لەولاوە کاک بەرهەم و برادرانی تر چون لیستیان پێشکەشی کۆمسیۆنی بەغداد کرد دواتر وتمان باشە با بە یەک لیست بەشداری بکەین ئەویشیان نەکرد، لە دوای هەڵبژاردنی مانگی پـێنج پێمان وتن وەرن ئەوە هەڵبژاردن و شەڕە پەڕۆ نەما وەرن با پێکەوە دابنیشین بزانین چی بکەین تا ئێستاش کە پێیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن بەڵام لایەنی ناڕازی مەعقول ترە چونکە ناڕازی ڕۆژێک دێت ڕازی دەبێتەوە چونکە ڕۆژێک دێت یەکتر ڕازی بکەینەوە، تازە تا ڕادەیەک نەرمیەکیان پیشانداوە دەڵێن باشە ئەگەر ڕاوێژێک لەگەڵ یەکتر بکەین ئەگەرنا ئێمە هەمیشە دەرگامان واڵا بووە، کەسیشمان ناتوانێت ئەوی تر دەربکات چونکە کورسی زیاتر بوون مانای ئەوە نیە تۆ شەریکی منیت کورسیت نیە مانای ئەوە نیە هاوڵاتی ئەم وڵاتە نین چوونکە مەبدەئی شەراکەت و مەبدەئی ئینتمایی نیشتمانی کوردستان دوو بابەتن بە ئارەزووی ئەم حیزب و ئەو حیزب لەناو نابرێت لەبەر ئەوە ئێمە هیچ کات لە کۆکردنەوەی کورد بێ ئومێد نابین وە بێزاریش نابین ئەم مانگە نا مانگێکی تر، ئێستاش پەیاممان بۆ ناردوون جەنابی سەرۆک پەیامی بۆ ناردوون وە برادەرانی یەکێتیش پەیامیان بۆ ناردوون ، ئێستا وا پێدەچێت زەمینە خۆش بووبێت ، هەتا ئەگەر دانیشتنێکی من ناڵێم ئاشتبوونەوە بەڵام ئەو ناڕەزایی و گلەییانە ڕووبەڕوو بەیەکتر بڵێین باشترە وەک لەوەی بیخەینە ناو تەلەفیزیۆنەکان بەڕای من قسەکان بەرەوڕوو بەیەکتر بڵێین باشترە.
میرانی هەر لەو دیدارەی دەنگی ئەمریکادا باس لەهەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت: ئێمە پێمان باشە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت، هەتا بەبڕوای ئێمە وەک پارتی زەمینە بۆ یەکێتی باشە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، هەر لایەنێک داوای دواخستنی دەکات با بێت گفتوگۆ بکات و پاساوەکان و زیانەکانی هەڵبژاردنمان پي بڵێت و بڕوامان پي بهێنيت. بەڵام ئێمە و یەکێتی و تورکمان و مەسیحی و سۆسیالیست دەڵێین با لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەر حیزبێکیش بیەوێت با بەشداریی هەڵبژاردن نەکات.
Your Comment