بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وێڕای داكۆكی له بنه‌مای دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر رایگه‌یاند: پێم وانییه هه‌ڵوێستی ئێمه وه‌ک چوار لایه‌نه‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتبێت، له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیشمان ده‌رنجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقمان ڕه‌ت كرده‌وه.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 12 ی ئایاردا ڕوویدا جگه‌له‌وه‌ی ئه‌نجامێكی نابه‌رامبه‌ری نیشان دا كه گوزارشت نییه له ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان، له هه‌مان كاتدا پێمان وایه ناكرێت به تێپه‌ڕبوونی كات چاوپۆشی له‌و ساخته‌كاریه بكرێت، چوونكه زه‌ربه‌ی گه‌وره‌ی له متمانه‌ی هاووڵاتی به سندوقی ده‌نگدان و پرۆسه‌ی سیاسی داوه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی له كۆتا راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی چوار لایه‌نه‌كه له باره‌ی به‌غدا هاتووه، جه‌خت كردنه‌وه‌یه له كاری هاوبه‌شی پێكهوهییان له به‌غدا و له داهاتووشدا كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ دانانی چوارچێوه‌ی كاركردنی فراكسیۆنه‌كانیان له به‌غدا.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment