به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌سووڵ ڕازی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا ڕای‌گه‌یاندوووه: "نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران كاندید ناكات و كشاوه‌ته‌وه."
ناوبراو وتیشی: "هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌رده‌وامه و هه‌فته‌ی داهاتوو یان دوای پشوووه‌كانی جه‌ژن ڕاده‌گه‌یێنرێت."
ڕه‌سووڵ ڕازی ڕوونیشی کرده‌وه: "هه‌ریه‌ک له هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی و ناوێكی‌تر به‌هێزترین كاندیده‌كان بۆ ئه‌و پۆسته‌ن كه پێویستی به 30 خاڵ ده‌بێت له ڕووی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره."
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ر دوو حزبی كوردیی یه‌كێتی و پارتی و حزبه دیاره‌كانی سوننه له‌گه‌ڵ كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانین به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له نێوانیاندا ده‌كرێت."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment