فازڵ میرانی: چوار لایه‌نه‌که‌ نه‌رمییان نیشان داوه‌ و زه‌مینه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان خۆش بوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێرى مه‌کته‌بی سیاسیی پارتى ڕای‌گه‌یاند: گۆڕان و هاوپه‌یمانی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ نه‌رمییان پیشان داوه‌ و زه‌مینه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى خۆش بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ میرانى له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا که‌ په‌یامیان بۆ ئه‌و چوار لایه‌نه‌ ناردوووه‌ و ئێستا وا پێده‌چێت زه‌مینه‌ خۆش بووبێت بۆ کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى.

ناوبراو وتیشى: ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌که‌ بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ش نه‌بێت، ئه‌و ناڕه‌زایی و گله‌یییانه‌ى پێنج لایه‌نه‌که‌ له‌ یه‌کتر هه‌یانه‌ ڕووبه‌ڕوو به ‌یه‌کتر بیڵێن باشتره‌ .

فازڵ میرانى باسى له‌وه‌ش کردوووه‌: له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌فتانه‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌ و لیژنه‌یێکی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ى هاوبه‌شى نێوانیان.

شایانی باسه‌؛ ئه‌و وتانه‌ى فازڵ میرانى دواى وته‌کانى وته‌بێژى یه‌کگرتوو دێت که‌ ڕای‌گه‌یاندبوو ده‌رگاى چوار لایه‌نه‌که‌ واته‌ گۆڕان و هاوپه‌یمانی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ بۆ ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى کراوه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37366

Your Comment

You are replying to: .
captcha