به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ میرانى له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا که په‌یامیان بۆ ئه‌و چوار لایه‌نه ناردوووه و ئێستا وا پێده‌چێت زه‌مینه خۆش بووبێت بۆ کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى.
ناوبراو وتیشى: ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌که بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ش نه‌بێت، ئه‌و ناڕه‌زایی و گلهیییانهى پێنج لایه‌نه‌که له یه‌کتر هه‌یانه ڕووبه‌ڕوو به یه‌کتر بیڵێن باشتره .
فازڵ میرانى باسى له‌وه‌ش کردوووه: له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌فتانه کۆ ده‌بنه‌وه و لیژنه‌یێکی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ى هاوبه‌شى نێوانیان.
شایانی باسه؛ ئه‌و وتانه‌ى فازڵ میرانى دواى وته‌کانى وته‌بێژى یه‌کگرتوو دێت که ڕایگه‌یاندبوو ده‌رگاى چوار لایه‌نه‌که واته گۆڕان و هاوپه‌یمانی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ بۆ ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى کراوه‌یه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment