هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 18 خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیر كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 18 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌شدارییان له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا كردبوو كه‌ ڕۆژی 14ی ئاب له‌ به‌رده‌م كێڵگه‌یێكی نه‌وت له‌ پارێزگای به‌سره له‌‌ باشووری عێراق به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ملازم محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره ڕای‌گه‌یاندوووه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیان له‌ ناحیه‌ی عیزه‌دین سه‌لیم باكووری پارێزگای به‌سره‌ ئه‌نجام داوه‌ به‌ ئامانجی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شدارییان له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا كردبوو كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له ‌به‌رده‌م كێڵگه‌ی "خۆرئاوای قوڕنه‌ 2" به‌ڕێوه‌ چوو.

محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف وتیشی: "یه‌كێک له‌ به‌شداربوووانی گردبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له ‌میانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بریندار ببوو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئاب‌ جارێكی دیكه‌ ده‌یان كه‌س له‌ دانیشتوووانی ناحیه‌ی عیزه‌دین سه‌لیم له ‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ناحییه‌كه‌ دژ به‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له‌ گردبوونه‌وه‌كاندا كردوووه‌ خۆپیشاندانیان ساز كرد و له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنیان گازی فرمێسک‌ڕێژیان به‌كار هێنا.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37353

Your Comment

You are replying to: .
captcha