له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر شنگال به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ کوژرا

به‌شی تورکیا- له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی سوپای تورکیا به‌رپرسی باڵای که‌جه‌که‌/ په‌که‌که‌ له‌ شنگال به ‌ناوی ئیسماعیل ئۆزده‌ن کوژرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ شنگالی باکووری عێراق، به‌رپرسی باڵای که‌جه‌که‌/ په‌که‌که‌ به‌ ناوی ئیسماعیل ئۆزده‌ن ناسراو به‌ "مام زه‌کی شنگالی" کوژرا که‌ له‌ لیستی داواکراوانی تورکیادایه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕاگه‌یه‌نراوێکی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپا له‌ ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بڵاو کرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌که‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ شنگال به‌رپرسی باڵای که‌جه‌که‌/ په‌که‌که‌ له‌ شنگال به ‌ناوی ئیسماعیل ئۆزده‌ن کوژراوه‌.

ڕاگه‌یه‌نرا که‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له ‌ده‌ره‌وه‌ی سنوور ده‌ست پێكراوه‌ ناوی به‌درخان مسته‌فا كاراكایای ته‌مه‌ن 11 ساڵی لێنرا كه‌ له‌ جۆله‌مێرگ له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ كرایه‌ قوربانی.

جێگای ئاماژه‌یه؛‌ ئیسماعیل ئۆزده‌ن به‌رپرسی کارگێڕی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی که‌جه‌که‌/په‌که‌که ده‌بێته‌ یه‌که‌م داواکراوی لیستی سووری تورکیا که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات کوژرابێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37351

Your Comment

You are replying to: .
captcha