جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی: له‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگدا ٢٤ ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر كراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ١٦٩ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ ٢٧٢ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌نجام دراوه ‌و ٢٤ ڕۆژنامه‌نووسیش ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیوا عومه‌ر له‌ كۆنگره‌یێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌ هه‌رێمی كوردستان كاری میدیایی ‌و ڕۆژنامه‌نووسان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و په‌لامار ده‌بنه‌وه و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ٢٤ ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر كراون.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌پێی ئامارێكی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه‌ به‌ هاوكاریی ڕێكخراوێكی نه‌رویجی به‌دواداچوونیان بۆ كردوووه‌، له‌ حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ١٦٩ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ ٢٧٢ ڕۆژنامه‌نووس ‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ‌و چالاكان ئه‌نجام دراوه‌."

جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی وتیشى: "له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ٢٤ ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر كراون، ١٤ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی داخراون ‌و ٦٤ حاڵه‌تی ڕێگری له ‌كاری میدیایی، ٢٠ حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چالاكان و ٦٧ حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران تۆمار كراون".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37349

Your Comment

You are replying to: .
captcha