باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان دیداری کرد

بەشی ئێران/ کوردی- یان کۆبیش لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا دیداری کرد.

کوردپرێس:

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ یان کۆبیش نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دیداری کرد و لە دیدارەکەدا یان کۆبیش ڕاپۆرتێکی لەبارەی دانیشتنەکەی ئەنجومەئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مەسەلەی عێراق خستە ڕوو کە لەلایەن باڵوێزی ئێرانیشەوە پێشوازیی لێکرا.

تەوەرێکی گرینگی دیدارەکە پەیوەست بوو بە مەوزووعی پێکهێنانی حکوومەتی نێوی عێراق و زەروورەتی خێراکردنەوەی ڕەوتی پێکهاتنی هەیکەلییەتی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی جەماوەری عێراقی و پێدانی خزمەتگوزاریی گشتی بۆ هاووڵاتییان و چاکسازی کردن و بەرپەرچدانەوەی گەندەڵی لەو وڵاتە.

ئیرەج مەسجدی لە دیدارەکەدا جەختی کردە سەر خواستی ئێران بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و ڕایگەیاند: ئێران بەو مەبەستە درێخی لە هیچ یارمەتییێک ناکات.

هەر لە دیدارەکەدا مەسجدی تیشکی خستە سەر گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ڕایگەیاند: کشانەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بایەخ نەدان بە ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان خەسار لە گەلانی ناوچەکە دەدات و کارتێکەریی نەرێنیشی دەبێت لە سەر پێوەندیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت ئێران و عێراق دەبێت و دۆخەکە خراپتر دەکات.

سەرچاوە: ئیسنا

News Code 37347

Your Comment

You are replying to: .
captcha