مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ فاگین، كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر كۆ بووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وێبسایتی تایبه‌تی بارزانی ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15ی 8ی 2018 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە دۆگڵاس سێلیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

وه‌ک له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پێشهاتە تازەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ستراتیژیی وڵاتەكەی لەبارەی دوا وێستگەكانی شەڕی داعش و یارمەتیدانی ئاوارە و پێكهاتەكانی عێراق و هەروەها گۆڕانكارییە هەرێمایەتییەكان بۆ بارزانی خستەڕوو و ئاماژەیشی بە ڕۆڵی كاریگەری حكوومەتی هەرێم دا لە پەنادان و پاراستنی پێكهاتە و ئاوارەكانی عێراق لە شەڕی تیرۆریستانی داعش.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی عێراقی دوای هەڵبژاردن و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازە و هاوكێشەكانی ناو عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و مەسعوود بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەی بە لای هەرێمی كوردستانەوە گرنگە بەرنامەی حكوومەتی ئاییندەی عێراقە و هەروەها پابەندبوونی لایەنەكان بە سێ پڕەنسیپی هاوبەشی لە حوكمداری و تەوافوق لە یاسادانان و هاوسەنگی لە دامەزراوەكان ئەولەویەتی سەرەكییە و جەختی لەوەیش كردەوە كە ڕەچاو كردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی زۆر لە كێشەكان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37339

Your Comment

You are replying to: .
captcha