چوار لایەنی ناڕازیی هەرێم ڕازی بە گفتوگۆکردن بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ململانێیێكی زۆر چوار حزبەكە بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری، رازی بوون بە گەڕانەوە بۆ بەغدا و گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و یەكێتیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای كۆبوونەوەی چوار لایەنەكە لەسەر پرسی ژماردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە ئامادەییان هەیە گفتوگۆكان لەگەڵ پارتی و یەكێتی دەست پێبكەنەوە بۆ گفتوكردن و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ بەغدا.

ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای دەكات، چوار لایەنەكە بە ئەجێندا و پڕۆژەی خۆیانەوە دەچنە بەغدا.

مستەفا عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: یەكێتی‌ و پارتی چەندین جار داوای سەردان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە ناڕازییەكان كرد، لە كۆبوونەوەی چوار لایەنەكە گەیشتنە ئەو قەناعەتەی كە ناكرێت تاكوو كۆتایی گفتوگۆ نەبێت، بۆیە وتیان ئەگەر پارتی و یەكێتی سووربوون لەسەر ئەوەی گفتوگۆ بۆ چوونە بەغدا بێت، ئەو چوار لایەنەش پشتگیری گفتوگۆكان دەكەن بە بەرنامە و ئەجێندای خۆیان.

سەبارەت بەوەی پێشتر ئەو لایەنانە هەڕەشەی بایكۆت و جووڵاندنی شەقامیان دەكرد، بەڵام ئێستا دووبارە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی و یەكێتی، ناوبراو ئاشكرای كرد، ئێستاش ئێمە سوورین لەسەر دژایەتی گەندەڵی ‌و ئەو سیستمە حكومڕانە قۆرخكارە ‌و دژایەتی ساختەكاریش دەكەین، بەڵام چەندن جار پارتی ‌و یەکێتی داوای كۆبوونەوەیان كردووە، ئەگەر ئێمە مامەڵە نەكەین دۆخەكە بە چەقبەستوویی دەمێنێتەوە، گفتوگۆش لای ئێمە حاڵەتێكی ئاساییە، بەڵام گفتوگۆكان دەچنە بواری جێبەجێ كردنەوە یان نا ئەوە شتێكی ترە.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37338

Your Comment

You are replying to: .
captcha