کۆمیسیۆن ناوی سەرجەم پاڵێوراوانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم پاڵێوراوانی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە کە ژمارەیان 773 پاڵێوراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-8-2018، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە بڕگەی پێنجەم لە ماددەی 9 لە یاسای کۆمیسیۆن بەپێی بڕیاری ژمارە 37 پرۆسەی وردبینی ناوی پاڵێوراوانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵەکەی کۆمیسیۆن بۆ تانەلێدان لە ماوەی سێ رۆژ لە رۆژی دوای بڵاو کردنەوەیان لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37337

Your Comment

You are replying to: .
captcha