بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەى غازیتەى فەرمى تورکیا ئاماژەى بەوە کردووە، تورکیا باجى لەسەر توتن بە ڕێژەى ٦٠% و خواردنەوەکان ١٤٠% و ئۆتۆمبیل ١٢٠% زیاد کردووە.
هاوکات فوئاد ئۆکتاى جێگرى سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: بەرزکردنەوەى باج لەسەر بەشێک لە کەرەستە ئەمریکییەکان وەڵامدانەوەیێکى هاوشێوەی سزاکانی ئەمریکایە بەرامبەر ئەو سزا ئابورییانەی ئەو وڵاتە بەرامبەر تورکیا دەستی پێکردووە.
وەزیرى ژینگە و گەشەپێدانى ئابوورى تورکیا ئاماژەى بەوە کردووە کە بایکۆتى بەکارهێنانى کەرەستە ئەمریکییەکان دەکات لە بوارى بونیادنان و ئاوەدان کردنەوەدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەهۆی ئازادنەکردنی قەشە ئەمریکییەکەوە، هەینى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا سزاى ئابووریى خستە سەر تورکیا و باجى خستە سەر ئەلەمنیوم و پۆلاى تورکى و بەوەش بەهای لیرەی تورکیا بەرامبەر بە دۆلار نزمترین ئاستی لە مێژووی ئەو وڵاتەدا تۆمار کرد.
کۆدی ههواڵنێر: 60103
Your Comment