به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌یری بۆزانی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفڕانسه‌كه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆک و كاره‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه نێوده‌وڵه‌تییه ڕای‌گه‌یاند: دوای چوار ساڵ له جینۆسایدی ئێزدییه‌كان هێشتا 50%ی ونبوووانی ئێزدی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و 60 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیش له ناوچه‌ی شنگال و ده‌وربه‌ری بوونیان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ناوچه ئێزدی نشینه‌كانیش یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م کۆنفڕانسه بوو.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: له كۆی شه‌ش هه‌زار ژن و منداڵ و پیاوی ئێزدی كه له‌ساڵی 2014 ون بوون تا ئێستا ته‌نها سێ هه‌زاریان دۆزراونه‌ته‌وه.
خه‌یری بۆزانی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه‌ش باسی له‌وه كرد: ڕاسپارده‌كان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و نوێنه‌ری هه‌موویان له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماده‌ن.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment