به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیلیکس گیدنی له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) به‌ڕێوه چوو وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌و كێشه دیپلۆماسییانه‌ی له نێوان توركیا و ئه‌مریكا درێژه‌ی هه‌یه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه كاریگه‌ری كردوووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ توركیادا؟ ئایا گۆڕانكاری به‌دی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجه‌رلیكه‌وه؟ فیلیکس گیدنی گوتی: "نه‌خێر، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی توركیاماندا هیچ گۆڕانكاریێک له په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌دی ناكه‌ین".
فیلیکس گیدنی باسی له‌وه كرد كه توركیا ڕۆڵێكی گرنگیی هه‌یه له نێو هاوپه‌یمانیدا و گوتی: "ئه‌وان (توركیا) وڵاتێكه كه هاوكاری هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی ده‌كات و ئه‌ندامێكی به‌به‌های ناتۆیه له هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانێكی گرنگیی ناوچه‌یییه. چه‌ند پێشهاتیک هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ستراتیجی به‌ڵام له په‌یوه‌ندییه پیشه‌یییه‌كانمان له بواری كاركردن و تاكتیک هیچ گۆڕانکارییێک به‌دی ناكه‌ین".
فه‌رمانده له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پڕۆسه‌ی مه‌نبه‌ج به‌و شێوه‌یه‌ی پلانیان بۆ داناوه به‌ڕێوه ده‌ڕوات گوتی: "هێزه‌كانی توركیا به شێوه‌ی ده‌ورییه‌ی سه‌ربه‌خۆ/ هه‌ماهه‌نگ به‌رده‌وامن و ئه‌م ده‌ورییانه ئێجگار سه‌ركه‌وتوون. ئه‌م ده‌ورییانه ئیدی بوونه‌ته پرسی ڕۆتینی. له‌م نزیكانه مه‌شق و ڕاهێنان بۆ ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ده‌ست پێ ده‌كات. له ئاماده‌بوونماندا (بۆ ده‌ورییه‌كان) له كاتی مه‌شق و ڕاهێنان ده‌ست ده‌كه‌ین به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment