کوردپرێس: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئاب ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی" بڵاوی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان 500 ملیار دۆلار قه‌رزداری به‌غدایه به‌هۆی زنجیره‌یێک پێشێلكارییه‌وه له دوای ڕووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه كه پشتی به سه‌رچاوه‌یێكی حكوومه‌تی عێراق به‌ستوووه، هه‌رێمی كوردستان 500 ملیار دۆلار قه‌رزداری به‌غدایه به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و كۆنترۆڵ كردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و كاریگه‌رییه دارایییه‌كانی دیكه به درێژاییی ساڵانی ڕابردوو.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ده‌ستوه‌ردانی كرد له چاره‌سه‌ركردنی ململانێی نه‌وتی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور كه هه‌مووان پێی قایل بوون.
له ماوه‌ی ڕابردوودا جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق سكاڵایێكی بۆ دادگای فیدڕاڵی له دژی هاوتا كوردستانییه‌كه‌ی "ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان" به‌رز كرده‌وه و تێیدا داوای جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور و یاسا له ده‌روازه سنوورییه‌كان و ڕاده‌ست کردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دادگای فیدڕاڵی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا دانیشتنێكی بۆ چاوخشاندنه‌وه به داواكه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ساز كرد.
حكوومه‌تی عێراق له ڕازی كردنی هه‌رێم به ڕاده‌ست كردنی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له ڕێگای به‌نده‌ری جیهانی توركیاوه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوووه، یان ئاشكراكردنی بڕی ده‌رهێندراو و هه‌نارده‌كراو سه‌رباری ئه‌وه‌ی بودجه‌كان ئاماژه‌یان كردوووه به ڕاده‌ست كردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک و هه‌نارده‌كردنی بڕی 300 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه له نه‌وتی که‌رکووک.
به درێژاییی ساڵانی ڕابردوودا حكوومه‌تی عێراق هیچ داهاتێكی نه‌وتی له که‌رکووک و هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه، له حاڵێكدا هه‌ولێر پێداگری كردوووه له سه‌ر ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز كه له په‌رله‌مان په‌كی كهوتوووه له 2010ه‌وه، وه‌ک مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ڕاده‌ست كردنی داهاتی نه‌وت به به‌غدا .
لای خۆیه‌وه به‌غدا مه‌رجی بۆ هه‌ولێر داناوه ئه‌ویش پابه‌ندبوونه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوه، له به‌رامبه‌ر پێدانی پشكی هه‌رێم له بودجه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوووان.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment