هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری لیژنه‌یێكی باڵا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دروست ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆ بوویه‌وه‌ و بڕیاری دا به‌ دروست كردنی لیژنه‌یێكی باڵا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

کوردپرێس- به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2018 كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و به‌رپرسی دامه‌زراوه‌كان و به‌رپرسی ده‌ڤه‌ره‌كان له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو ‌و تێیدا باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان كردوووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریی هاوپه‌یمانی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕێكخراوه‌یی و په‌یڕه‌وی ناوخۆی هاوپه‌یمانی كراوه‌، هاوكات بڕیار دراوه‌ لیژنه‌یێكی باڵا دروست بكرێت بۆ ئاماده‌سازی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی دایه‌لۆگی نیشتیمانی له‌ كوردستان بۆ ده‌ربازبوون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی و چاره‌سه‌رباری بژیوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.

له‌باره‌ی پرسی ڕێكخراوه‌ییی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ "له‌سه‌ر په‌یامی چاكه‌خوازانه‌ی بۆ ڕزگاركردنی هه‌رێم له‌ قه‌یرانه‌كان" هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37320

Your Comment

You are replying to: .
captcha