کوردپرێس:
ئەحمەد مەحجووب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی سێشەمە 14ی ئاب لەو بارەیەوە بە سۆمەریە نیوزی وتئەو قسانەی بە دەم ڕاجح مووسەوی باڵوێزی عێراق لە تاران نراوە دوورن لە ڕاستی کە گوایا وتبێتی ڕێژەی دزی و کوشتنی هاووڵاتییانی عێراقی بەتایبەت لە ئابادان و خوڕەمشار زیادی کردووە و هۆشداری بە هاووڵاتییانی عێراقی دابێت سەبارەت بە سەردانکردنیان بۆ ئێران.
ناوبراو وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو وتانە داوای لە میدیاکانیش کرد لە ڕووماڵی هەواڵدا ڕاستییەکان بگوازنەوە تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە هەواڵەکان وەربگرن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن لە زاری باڵوێزی عێراق لە تاران نووسیبووی ڕێژەی دزی کردن لە گەشتیارە عێراقییەکان لە نێو ئێران زیادی کردووە هەر بۆیەش هاووڵاتییانی عێراقی وریای خۆیان بن.
ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامە سعوودییەکە لە دیسان لە زاری مووسەوییەوە نووسیبووی پاش ئەوەی ئێران بڕیاری دا بە هەڵگرتنی ڤیزەی نێوان ئێران و عێراق لە سەردانکردنی دوو شاری ئابادان و خوڕەمشار ژمارەی گەشتیاری عێراقی لەو ناوچەیە زیادی کردووە و ڕۆژانە زیاتر لە 20 هەزار هاووڵاتیی عێراقی بە مەبەستی کڕینی کەلوپەل سەردانی ئەو دوو شارە دەکەن.
Your Comment