ئەگەری پێکهێنانی هاوپەیمانێتییێکی گشتگیری کوردستانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی یەكێتی بەیاننامەی ئەو لایەنانەی بەناڕازی ناودەبرێن بەئیجابی وەسف كرد و وتی: ئامادەییان بۆ گفتوگۆ و بەئیجابیی دەنرخێنن ‌و بابفەرموون بۆ دیالۆگ لەسەر ئەم پڕۆژەیەی ئامادەكراوە لەسەر هەرشتێكی تر، كە پەیوەندی بە ئایندەی عێراقەوە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ڕەخنەی لایەنە ناڕازییەكان، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان سەعدی پیرە وتی: من پێم وانییە هیچ كەسێک بەئەنجامێک ڕازی بێت، كە تێیدا دۆڕا بێت، بۆیە بەلای ئێمەوە ئاساییە ئەگەر ئەوان زۆر خۆشحاڵ نەبن بەو ئەنجامە، ئەوەی كە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگ بوو ئەوەبوو ئەوان زوو دیقەتیان بكردایێت لەو هەموو ناو و ناتۆرە و وشەی نەشیاوە بۆ دەنگدەران ‌و چالاكوانانی سلێمانی‌ و كەركووک‌ و سووكایەتی كردن بەئەنجامە پیرۆزەكەی هەڵبژاردنی كەركووک ئەو كەركووكەی عێراق بەهێز داگیری كرد، بەڵام یەكێتی بەدەنگ لێی سەندەوە.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئەو لایەنانە مەرجی خۆیانیان پێ وتوون بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی‌و یەكێتی؟ سەعدی پیرە وتی: "جارێ باسی مەرج نییە، بەڵكوو ئەوەی گرنگە كۆ بینەوە و گفتوگۆ بكەین و بۆ یەكتری بسەلمینین كێ ڕێگای دروستە؟ مەرجیش پێویست ناكات.

سەبارەت بەوەی ئایا بەفەرمی پەیوەندییان بەلایەنە ناڕازییەكان كردووە بۆ گفتوگۆكردن؟ وتەبێژی فەرمیی یەکێتی وتی: "لە ڕاگەیێندنەكانەوە داوامان لێكردووە و لایەنی پەیوەندیدار پەیوەندی لەگەڵ ئەو لایەنانە كردووە، بەڵام هەندێک لەوانە وتوویانە تا سكاڵاكان یەكلایی نەبێتەوە ئێمە كۆ نابینەوە ئێمە هیچ كێشەمان نییە بۆ سەردانی لایەنەكان ئامادەین."

لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێ، كە چوار كورسی پەرلەمانی عێراقیان بەدەست هێنا، بە مەبستی بەشدارییان لەگفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق؟ سەعدی پیرە وتی: "ئێمە ڤیتۆمان لەسەر كەس نییە و هیچ لایەنێک پەراوێز ناخەین نەوەی نوێش هەروا نەمبیستوو داوایان لە ئێمە كردبێت بۆ گفتوگۆ.

پیرە گەشبینی خۆی دەربڕی، كە شاندی داهاتووی كوردی بۆ بەغدا هەموو لایەنەكانی تێدا بێت و وتی: "لە ٩٠% شاندێک پێک دەهێنرێت نوێنەری هەموو لایەنەكانی تێدابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37305

Your Comment

You are replying to: .
captcha