پێش ساڵی نوێ‌ حكوومەتی عێراق پێكدەهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی سێهەمی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، نەجیبە نەجیب رایدەگەیێنێت پێش ساڵی نوێ‌ حكوومەتی عێراق پێكدەهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجیبە نەجیب دەڵێت: هەوڵەكان لە نێوان لایەنە عێراقییەكان چڕ كراونەتەوە بە ئاراستەی پێكهێنانی حكوومەت.

ئەندامی خولی سێهەمی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی وتیشی: ئەگەر حكوومەتی عێراقیش پێک بێت هیچ گۆرانكارییێک ڕوو نادات بەو پێیەی ئەو كەسانەی دەبنە سەرۆک وەزیران، هەڵگری یەک عەقڵیەت ‌و سیاسەتن، بە پێویستیشی دەزانێت لایەنی كوردی كە هەردوو پارتی دەسەڵاتداری كوردستانن لەگەڵ ئەو لایەنە عێراقیانە هاوپەیمانی بكەن كە باوەریان بە جێبەجێ كردنی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان هەیە.

ناوبراو وتیشی: "بۆ كورد گرنگە مادەی 140 ‌و بودجەی هێزی پێشمەگە ‌و بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ بكرێن، داواش لە هەموو لایەنەكانی دیكەی كوردستان دەكەم لە پێناو بەهێزیی پێگەی كورد بە یەكگرتوی بچنەوە بەغدا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37304

Your Comment

You are replying to: .
captcha