ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی عێراق بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی لە ڕاپۆرتێكیدا، دۆخی عێراقی لە ١٤ ساڵی ڕابردوودا خستەڕوو كە بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، 35 لەسەدی عێراقییەكان لەژێر هێڵی هەژاریەوەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی باس لەوە دەكات، لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا ٣ ملیۆن و 400 هەزار عێراقی ئاوارەی ٦٤ وڵات بوون، ٤ ملیۆن و 100 هەزار كەسی تریش ئاوارەی ناوخۆی عێراق بوون و یەک ملیۆن و 700 هەزار عێراقی لەژێر خێوەتدا ژیان بەسەر دەبەن.

لە ڕاپۆرتەكەی هیومان ڕایتس وۆچدا هاتووە، لە عێراقدا ٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵی بێ باوک هەن، كە تەمەنیان لە نێوان مانگێک بۆ ١٧ ساڵدایە و ٢ ملیۆن بێوەژنیش لە عێراقدا هەن، كە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٥٢ ساڵیدایە.

هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، ٦ ملیۆن عێراقی توانای خوێندنەوەیان نییە و ڕێژەی بێكاریش گەیشتۆتە ٣١ لەسەد و لە سەدا ٣٥ هاوڵاتیانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن كە ڕۆژانە كەمتر لە ٥ دۆلار داهاتییانە.

لە بارەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاپۆرتەكەی هیومان ڕایتس وۆچ باسی لەوە كردووە، لە سەدا ٦ی عێراقییەكان ماددەی هۆشبەر بەكاردێنن و لەسەدا ٩ی ئەو كەسانەی كار دەكەن تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵەوەیە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ٣٩ جۆری نەخۆشی و پەتا بڵاو بۆتەوە كە دیارترینیان كۆلێرا و ئیفلیجی منداڵ و هەكردنی جگەر بوونە، كە ڕێژەی شێرپەنجەش بەرزبۆتەوە.

لەماوەی ئەو ١٤ ساڵەی كە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئاوڕی لێداوەتەوە دەركەوتووە، ١٣ هەزار و ٣٢٨ كارگە و دامەزراوەی بەرهەمهێن لە كاركەوتوون هەروەها زەوی داچێندراو لە ٤٨ ملیۆن دۆنمەوە بۆ ١٢ دۆنم كەمی كردووە.

هاوردەی ماددەی خۆراكی لە سەدا 75ەوە بۆ ماددەكانی دیكە سەدا 91بووە، هەروەها پەروەردەی بنەڕەتی لە خراپترین حاڵەتدا، لە كۆی 14هەزار و 658 قوتابخانە نۆ هەزاریان زیانیان بەركەوتووە هەشت هەزار قوتابخانەش بە قوڕ دروست كراون و لە ئێستادا بە كۆی گشتی 11 هەزار قوتابخانە پێویستە.

ئاماژە بەوەش كراوە، عێراق قەرزاری 29دەوڵەتە و كۆی قەرزەكان 124 ملیار دۆلارە، فرۆشی نەوت لە 2003 تا 2016 بەهاكەی تریلۆنێک دۆلار بووە و بەشداری نەكردووە لە چارەسەركردنی گرفتەكان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 37300

Your Comment

You are replying to: .
captcha