کوردپرێس- به گوێره‌ی نووسراوێكی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه تیایدا وه‌ڵامی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كه‌سایه‌تییه ڕۆشنبیر و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه: "كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له نێوان هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌دا ده‌بێت و پێكه‌وه ئه‌و لایه‌نانه تانه له پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌ن".
هه‌ر به گوێره‌ی نووسراوه‌كه چوار لایه‌نه‌كه له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هێرشی ڕاگه‌یاندن ناكه‌نه سه‌ر یه‌كتر.
باس له‌وه‌ش كراوه: هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان، باڵیۆزخانه و كونسووڵی وڵاتان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن كۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment