به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات لقی سیاسیی هێزی سووریای دیموکرات که کورد سه‌رکردایه‌تی ده‌کات دوایین ڕۆژانی مانگی ڕابردووی زایینی شاندێکی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق کرد و ده‌وترێت که خولی یه‌که‌می دانووستانه‌کان ئیجابی بوووه.
ئه‌مڕۆ هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زاری ڕۆژنامه‌ی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی سووریا به ناوی "الوطن" باسی له ڕه‌وانه‌کردنی دووهه‌مین شاندی کورد بۆ دیمه‌شق کردوووه.
ڕۆیتێرز نووسیی: به‌رده‌وامیی سه‌ردانی کورد بۆ دیمه‌شق له قه‌باره‌ی هێزی سووریای دیموکرات و ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات ئیراده‌ی ئه‌وان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و چاره‌سه‌رکردنی دیپلۆماتییانه‌ی قه‌یرانی سووریا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد نیشان ده‌دات.
ئه‌و ڕۆژنامه سوورییه له زاری ڕیاز درار هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که تێکڕای ئه‌م دیدارانه به‌و مه‌به‌سته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت که دوو لایه‌ن ئاگاداری بۆچوونی یه‌کتر ببنه‌وه و به بۆنه‌ی ته‌رکیزی زۆر له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان بڕیاردان بۆ سه‌ردانه‌کانی دوایی دوا ده‌خرێت.
ڕۆیتێرز زیاتر ده‌نووسێت: سه‌ردانه‌کانی کورد بۆ دیمه‌شق، سیاسه‌تی پشتیوانیی ئه‌مریکا له هێزه کوردییه‌کانی سووریا له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه که پێشڕه‌وتی کورده‌کانی لێکه‌وته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment