به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له نیوه‌ڕۆخوانێكدا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بۆ به‌شداربووانی ده‌یه‌مین كۆنفڕانسی باڵیۆزان ئاماده كرا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕای‌گه‌یاند: "سه‌رکه‌شان و شه‌قاوه‌کانی سیسته‌می ئابووری ناتوانن بێشه‌رمانه ده‌ست بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌مان درێژ بكه‌ن كه به خوێن به‌ده‌ستهاتوون. ئه‌مانه به ڕاستی تۆڕی ناپاكین به‌ڵام ئێمه روویان پێناده‌ین. باجی پێوستیش به‌وانه ده‌ده‌ین كه ئه‌م جۆره قسه و قسه‌ڵۆكانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه به‌وه ده‌کات كه داینه‌مۆی ئابووریی توركیا به‌هێزه، پته‌وه، له شوێنی خۆیه‌تی و به پشتیوانیی خودا له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه و گوتی: "گرنگترین هۆكاری دووچاربوونمان به زنجیره‌یێک ئۆپه‌راسیۆن هه‌ر له تیرۆره‌وه تا قسه و قسه‌ڵۆكه‌كانی ئابووری هه‌ڵوێستی سازش نه‌كردنمانه له‌سه‌ر سوود و قازانجه میلـلیه‌كانمان".
ئه‌ردۆغان ڕاشی‌گه‌یاند: "هیچ هۆكارێكی گونجاو نییه له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مریکا به‌و شێوه‌یه له هه‌موو بوارێكدا به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێک كه وه‌ک هاوپه‌یمانی ناتۆ باجی جددی داوه. ئامانج لێره‌دا خواردنی ترێ نییه به‌ڵكوو لێدانی باخه‌وانه‌كه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكرێت شكاندنی ددانی باخه‌وانه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن ئه‌وه‌یه. ئه‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ دووچاری بووین په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی 1994، 2001 و 2007ه‌وه نییه. له ڕاستیدا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌وشێكی ته‌واو جیاواز بووینه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment