عەبادی ملی نەداوە بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ سەدر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێی سەرکردایەتیی سائیروون وتوویەتی هاوپەیمانێتیی نەسر بە سەرکردایەتیی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق تا ئەم کاتە ملی نەداوە بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ سائیروون.

کوردپرێس:

ئیمن شەمری لەو بارەیەوە بە مەوازین نیوزی وتووە هاووپەیمانیی نەسر تا ئەم کاتەش هەڵوێستی خۆی ڕانەگەیاندووە کە هاوپەیمانێتی نەگەڵ سائیروون یان دەوڵەتی یاسا بکات بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمان.

شمری وتیشی هەڵوێستەکەی عەبادی لە نەسر لە هەڵوێستی کورد دەچێت کە ئێستا چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردنن و تاکە هاوپەیمانیی پایا لە نێوان سێ قەبارەی سائیروون و وەتەنیە و حیکمەیە.

News Code 37285

Your Comment

You are replying to: .
captcha