کوردپرێس: سەعدی ئەحمەد پیرە لەو بارەیەوە بە ڕۆژنامەی عێراقیی "المدی"ی وتووە سەرکەوتنی ئەو شاندە کوردستانییە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنە براوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بەستراوە بەوەوە کە ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵەوە پشتڕاست بکرێتەوە.
پیرە پێشبینیی ئەوەشی کرد کە دادگای فیدراڵی عێراق ڕۆژی دەی مانگی داهاتوو پاش دیراسەکردنی تانە و سکاڵاکان ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردنەکە پشتڕاست بکاتەوە.
Your Comment