به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تی: "ئابووری عێراق پشت ئه‌ستووره به نه‌وت، عێراق پێویستی به ھه‌نارده‌كردنی شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ھه‌یه ڕۆژانه و بۆ ماوه‌ی ده ساڵ بۆ بونیادنان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و خزمه‌تگوزاری."
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردوووه به‌و جۆره عیراق ده‌توانێت كه خۆشگوزه‌رانی گه‌ره‌نتی بكات و ئابوورێک بونیاد بنێت كه تێدا كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی گه‌شه بكات و كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون چاره‌سه‌ر بكات و كه‌رتی تایبه‌ت ببێته داینه‌مۆی ئابووری و نه‌ھێشتنی ھه‌ژاری.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment