مه‌سعوود حه‌یده‌ر: عێراق پێویستی به‌ ھه‌نارده‌كردنی 6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ھه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: عێراق ڕۆژانه‌ و بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ بۆ بونیادنان پێویستی به‌ ھه‌نارده‌كردنی 6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ھه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تی: "ئابووری عێراق پشت ئه‌ستووره‌ به‌ نه‌وت، عێراق پێویستی به‌ ھه‌نارده‌كردنی شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ھه‌یه‌ ڕۆژانه ‌و بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ بۆ بونیادنان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و خزمه‌تگوزاری."

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ به‌و جۆره‌ عیراق ده‌توانێت كه‌ خۆشگوزه‌رانی گه‌ره‌نتی بكات و ئابوورێک بونیاد بنێت كه‌ تێدا كه‌رتی په‌روه‌رده ‌و ته‌ندروستی گه‌شه ‌بكات و كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون چاره‌سه‌ر بكات و كه‌رتی تایبه‌ت ببێته‌ داینه‌مۆی ئابووری و نه‌ھێشتنی ھه‌ژاری.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37277

Your Comment

You are replying to: .
captcha