به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، له‌یس دلێمی وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی هێزه عیراقییه‌كان كه نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی سوننه‌ی عێراق ده‌كات، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "وه‌ک پێكهاته‌ی سوننه له‌سه‌ر دیاری كردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتن و محه‌مه‌د حه‌لبوسی یه‌كلایی بۆته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
ناوبراو وتیشی: زۆربه‌ی كوتله و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌سه‌ر دانانی حه‌لبوسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاوڕان و به شێوه‌یێكی سه‌ره‌تایی ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ری ده‌ربڕیوه.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی هێزه عێراقییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌رده‌وامن به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment