کوردپرێس:
عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا نوێنه‌رى هه‌رێم بۆ كاروبارى خاڵه سنورییه‌كان و نوێنه‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له به‌غداوه به رادیۆ نه‌وای وت "له میانى سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، ره‌زامه‌ندى فه‌رمیمان وه‌رگرتوه بۆ كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى نشینگه‌و ره‌گه‌زنامه‌و كارتى نیشتمانى و هاتوچۆ و پۆلیسى گومركى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا".
راشیگه‌یاند "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گومركى هه‌ڵه‌بجه له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌بێت و دوو بنكهشى ده‌بێت، بنكه‌یه‌كیان له مه‌رزى پشته جێگیر ده‌كرێت و بنكه‌كه‌ى دیكه‌شیان له مه‌رزى ته‌وێڵه داده‌نرێت".
عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا نوێنه‌رى هه‌رێم بۆ كاروبارى خاڵه سنوورییه‌كان له‌لێدوانه‌كه‌یدا روونی كرده‌وه، كه دروستكردنى ئه‌و دوو بنكه‌یه، ئامادهكارییێكى پێشوه‌خته‌یه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو مه‌رزه به فه‌رمى له‌و سنووره‌دا.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
Your Comment