حكوومه‌تی فیدرالی ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى له‌ هه‌رێم ده‌دات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رى هه‌رێم بۆ كاروبارى خاڵه‌ سنوورییه‌كان ئاشكرای ده‌كات "له‌ رۆژى 13-8دا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى فیدراڵیان كردووه‌ و ره‌زامه‌ندیى فه‌رمییان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ وه‌رگرتووه‌، كه‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستى پێیه‌تى".

کوردپرێس:

عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا نوێنه‌رى هه‌رێم بۆ كاروبارى خاڵه‌ سنورییه‌كان و نوێنه‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌غداوه‌ به‌ رادیۆ نه‌وای وت "له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، ره‌زامه‌ندى فه‌رمیمان وه‌رگرتوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى نشینگه‌و ره‌گه‌زنامه‌و كارتى نیشتمانى و هاتوچۆ و پۆلیسى گومركى له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا".

راشیگه‌یاند "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گومركى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌بێت و دوو بنكه‌شى ده‌بێت، بنكه‌یه‌كیان له‌ مه‌رزى پشته‌ جێگیر ده‌كرێت و بنكه‌كه‌ى دیكه‌شیان له‌ مه‌رزى ته‌وێڵه‌ داده‌نرێت".

عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا نوێنه‌رى هه‌رێم بۆ كاروبارى خاڵه‌ سنوورییه‌كان له‌لێدوانه‌كه‌یدا روونی كرده‌وه‌، كه‌ دروستكردنى ئه‌و دوو بنكه‌یه‌، ئاماده‌كارییێكى پێشوه‌خته‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو مه‌رزه‌ به‌ فه‌رمى له‌و سنووره‌دا.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

News Code 37269

Your Comment

You are replying to: .
captcha