کوردپرێس:
ڕۆژی دوشه‌ممه 13ی ئاب دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بودجه‌ی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ندكرد، كه زیاتره له 716 ملیار دۆلار و ئەوەش لە چاو بودجەی ساڵی ڕابردوو 20 ملیار دۆلار هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە.
له‌بودجه‌ی به‌رگریی ساڵی داهاتوودا بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخان كراوه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكایه بۆ هێزه عێراقییه‌كان و له‌نێویاندا هێزی پێشمه‌رگه.
بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئه‌مریكا به‌گه‌وره‌ترین بودجه‌ی ئه‌و وڵاته له‌مێژوودا داده‌نرێت، كه به‌وته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له‌ساڵی ئاینده‌دا توانا سه‌ربازییه‌كانیان زۆر زیاتر ده‌كه‌ن له‌ڕابردوو و بڕیارە ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکانی 16 هەزار کەس زیاد بکات.
Your Comment