ترەمپ گەورەترین بودجەی سەربازیی ئەمریکای واژۆ کرد/ 290 ملوێن دۆلاری بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە

بەشی جیهان- سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بودجه‌ی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ند كرد کە گەورەترین بودجەی بەرگریی مێژووی ئەمریکایە، له‌بوجه‌كه‌شدا به‌شێك بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌گه‌ ته‌رخان كراوه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 13ی ئاب دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بودجه‌ی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ندكرد، كه‌ زیاتره‌ له‌ 716 ملیار دۆلار و ئەوەش لە چاو بودجەی ساڵی ڕابردوو 20 ملیار دۆلار هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە.

له‌بودجه‌ی به‌رگریی ساڵی داهاتوودا بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان كراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكایه‌ بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان‌ و له‌نێویاندا هێزی پێشمه‌رگه‌.

بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئه‌مریكا به‌گه‌وره‌ترین بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌مێژوودا داده‌نرێت، كه‌ به‌وته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له‌ساڵی ئاینده‌دا توانا سه‌ربازییه‌كانیان زۆر زیاتر ده‌كه‌ن له‌ڕابردوو و بڕیارە ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکانی 16 هەزار کەس زیاد بکات.

News Code 37268

Your Comment

You are replying to: .
captcha