بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتیشی: هەوڵەکانی سەردانی فەرمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتێک دوو ڕۆژ یا یەک ڕۆژ پێش سەردانەکەی ڕادەگەیێندرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیێکی فەرمی باسی لە سەردانی عەبادی بۆ تاران نەکردووە.
حەدیسی لەبارەی سەردانی بەم زووانەی عەبادی بۆ تورکیا وتی: لەبارەی ئەو دیدارەش تاکوو ئێستا هەواڵێکی ڕەسمی بڵاو نەکراوەتەوە و کاتێک کە بەدەستمان گەیشت بڵاوی دەکەینەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment