ئەگەری هەیە ڕووسیا پشتگیری لە کوردەکانی سووریا بکات بۆ ڕێگری کردن لە هەڕەشەی تورکیا بۆسەر قەفقاز

بەشی جیهان- بەگوێرەی لێکدانەوەیێکی ئەنستیتۆ ژێئۆپۆلۆتیکاڵ فیوچێرز، مومکینە ڕووسیا پاش هێرشی دیمەشق بۆ سەر ئیدلیب، پشتگیری لە کوردەکانی سووریا بکات هەمبەر تورکیا. ئەوش بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا بۆسەر قەفقاز ئەنجام دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژێئۆپۆلۆتیکاڵ فیوچێرز لە لێکدانەوەیێکدا بۆ ڕووداوەکانی داهاتووی سووریا پاش سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی دیمەشق بەسەر سەربزیواندا لە باشووری ئەو وڵاتە دەنووسێت: بە ئەگەری زۆرەوە، دیمەشق پاش باشووری وڵات هێرش دەکاتە سەر ئیدلیب و پاش ئەوەش دەچێتە سوراخی ناوچە کوردییە خۆبەڕێوەبەرەکانەوە.

خندر سنایدر، نووسەری ئەو بابەتە دەڵێت: ڕۆڵی ڕووسیا لە شەڕی داهاتووی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا لەسەر ناوچە باکورییەکانی سووریا ئاڵاو دەبێت. مۆسکۆ لە ڕابردوودا زۆر پشتگیریی کوردی کردووە.

ناوبراو لەو باوڕەدایە مومکینە ڕووسیا لەم کاتەدا پشتگیریی لە کوردەکانی سووریا بکات هۆکارەکەشی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیایە بۆ سەر قەفقاز لە سنوورەکانی ڕووسیا، چوونکە ئەنقەرە پێشتریش لە ئاڵۆز کردنی ئەو ناوچەدا دەستی بووە.

نووسەری ئەم وتارە ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا هەمیشە بەنیازی دزەکردن لە ناوچەی قەفقاز بووە. بۆ نموونە لە نەوەدەکاندا تورکیا و ڕووسیا نزیک بوو بچنە نێو شەڕی ناگورنو- قەرەباغ. ئەو کاتەی ئەرمەنستان هەڕەشەی کرد کە ناوچەی نەخجەوان لە ئازەربایجان کە دراوسێی تورکیا بوو داگیر دەکات، تورکیا هەزاران هێزی بۆ سنووری ئەرمەنستان نارد تا مۆڵەت بەو وڵاتە نەدات نەخجەوان داگیر بکات. ڕووسیاش هەزارن هێزی خۆی بۆ سنووری تورکیا و ئەرمەنستان نارد.

تەنانەت مۆسکۆ پێشنیاری دا پەرلەمانی کوردانی تاراوگە لە ڕووسیا پێکبهێنرێت و لەبەرامبەردا تورکیا پشتگیری لە سەربزیوانی چێچنی کرد لە ڕووسیا.

ناوبراو دەڵێت بۆیەش ڕووسیا دەتوانێت بۆ کۆنترۆڵی تورکیا لە قەفقاز کەڵک لە کوردانی سووریا وەربگێرت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37261

Your Comment

You are replying to: .
captcha