بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو دیدارەدا ئاماژە دا بەوەی کە بە هۆی هەندێ کەمتەرخەمیی و بێ تەدبیرییەکان دراوی وڵات کەوتە دەستی ئەو کەسانەی کە کەڵکی ناڕەوایان وەرگرت، وتیان: ئەم کێشە پەیوەندی بە شێوازی بەرێوەبەرایەتی و سیاسەتدارێژییەوە هەیە.
ڕێبەری لە سەر چەندین تەوەری گرینگ لەوانە کێشەی بژێوی خەڵک، گرانی و بازاڕی دراو و کێشەی ئابووری وڵات قسەیان کرد.
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیان: ئەمریکا ئێستا پێشنیاری دانووستانی داوە، ئەمە نوێ نییە، لەسەرەتای شۆڕشەوە بووە. بۆچی دانووستان ناکەین؟ ئەمریکاییەکان فرموولی دانووستانیان ئەمەیە؛ چوونکە ئەمریکاییەکان پشتیان بە هێز و پارە بەستووە، گفتوگۆ بە مامەڵە دەزانن. ئەمریکا کاتێک دەیەوێت لەگەڵ لایەنێک دانووستان بکات، ئامانجی سەرەکی خۆی دیاری دەکات و یەک هەنگاویش ناکشێتەوە.
ئایەتۆڵڵا خامنەیی وتیشیان: ئەمریکا هیچ خاڵێک بە لایەنی بەرانبەری نادات تەنیا بەڵێن نەبێت. کاتێک کار لە کار ترزا و خاڵی خۆی وەرگرت، بەڵێنەکانی پێشێل دەکات. ئەمە شێوازی دانووستانی ئەمریکاییەکانە. ئێستا لەگەڵ ئەم دەوڵەتە ساختەچیەدا دەشێ دانووستان بکەین؟
ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیانگەیاند: بەرجام نموونەی ڕوونی ئەم بابەتە بوو، من زۆر سەختم دەگرت. هەڵبەت هەندێ هێڵی سووریشم دیاری کرد کە لەبەرچاو نەگیرا.
جەختیشی کرد: کەواتە ئیمام دانووستان لەگەڵ ئەمریکای قەدەغە کردووە منیش قەدەغەی دەکەم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment