بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عامر فایز لە گفتوگۆ لەگەڵ هەوڵدەریی مەعلوومەدا وتیشی: ئابووری عێراق بەسراوە بە دۆخی ئابووریی ئێرانەوە و کەرتی تایبەتی عێراق زیانی زۆر لە سزاکانی سەر ئێران دەبینێت.
ناوبراو درێژەی دا: بەغدا دەبێت لەگەڵ واشنتن گفتوگۆ بکات ڕابگەیێنێت کە پێبەندی سزاکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران نابێت.
عامر فایز جەختی کردەوە باشتر ئەوە بوو کە عێراق لەجێگای ڕاگەیاندنی پێبەندیی خۆی بەسزاکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، هەڵویستی نەرێنی بۆ ئەو بڕیارە بگرتایەتە بەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment