ده‌نگویێک له‌باره‌ی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادییه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی عێراقی ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌ جێگه‌دا که‌وتوووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ده‌نگۆی مردنی به‌غدادی بڵاو بۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی عێراقی به‌ سۆمه‌رییه‌ نیووزی ڕاگه‌یاندوووه‌: زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعشیان له‌ مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو له‌سه‌ر خاکی سووریا بۆردومان کردوووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ که‌ به‌هۆی بۆردومانه‌که‌وه‌ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌سه‌ر جێگا که‌وتوووه‌ و له‌شی له ‌کارکردن وه‌ستاوه‌ و "ده‌توانم بڵێم گه‌یشتوووه‌ته‌ قۆناغی مردووی ناو جێگا."

مردنی ناو جێگا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ به‌کار دێت که‌ له‌سه‌ر جێگا که‌وتوون و مێشکیان به‌ ته‌واوی له‌کار که‌وتوووه‌ به‌ڵام دڵیان به‌رده‌وامه‌ له‌ لێدان و ئاگایان له‌ هیچ شتێکی ده‌وروبه‌ریان نییه‌ و چاوه‌ڕێی مردن ده‌که‌ن.

تا ئێستا چه‌ندین جار هێزه‌ عێراقییه‌کان، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ سووریا، کوژرانی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادییان ڕاگه‌یاندوووه‌.

ده‌نگۆکانیش باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌بوو عوسمان توونسی وه‌کوو جێگره‌وه‌ی به‌غدادی ده‌ستنیشان کراوه‌.

شایانی باسه‌؛ دوای داگیرکردنی نزیکه‌ی نیوه‌ی خاکی سووریا و عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، که‌ له‌ ساڵی 1971 له‌ شاری سامه‌ڕا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌دایکبوووه‌، له‌ شاری مووسڵ خه‌لافه‌تی ڕێکخراوه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و خۆی وه‌ک خه‌لیفه‌که‌ی ناساند.

له‌ مانگی 6ی 2014 نزیکه‌ی دوو هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ سووریاوه‌ دزه‌یان کرده‌ ناو عێراق و له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا هه‌ره‌سیان به‌ سوپای پڕچه‌کی عێراق هێنا و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله‌ و ئه‌نباریان داگیر کرد.

تا ئێستا هه‌واڵه‌که‌ به‌ فه‌رمی ساغ نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و ئاژانسی کوردپرێسیش ته‌نها له‌ زاری میدیا عێراقییه‌کانه‌وه‌ هه‌واڵه‌که‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیا عێراقییه‌کان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37252

Your Comment

You are replying to: .
captcha