کوردپرێس:
کرگ رومان سەرۆکی ئەنستیتۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەنتەری توێژینەوەکانی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا کەمە و لە وڵاتی تورکیا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە زینداندایە و بەڕای من دەبێت ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە کوردەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بکات.
ناوبراو زیادی کرد دەبێت ئەمریکا هێزەکانی خۆی هان بدات بۆ ئەوەی لە تورکیا بکشێنەوە و بچنە بولگاریا و هێزەکانی بەری باشووری تورکیاش بنێرێتە عێراق و تەنانەت یۆنان.
رومان گوتیشی تەنانەت دەبێت کاری لەوە زیاتریش بکرێت و ترەمپ لە کۆشکی سپی دیدار لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن بکات کە لەلایەن تورکیاوە تۆمەتی ئەوەی خراوەتە پاڵ کە داڕێژەری کوودەتای 15ی جوولای بوو. ئەمریکا لە سیاسەتی بەرانبە بە تورکیا دەستەوسان بوو بەڵام لە ئەنجامدا ڕێگای خۆی دۆزییەوە و من شانازی بەو کارانەوە دەکەم کە ترەمپ دەیانکات.
Your Comment