سه‌ركردایه‌تیی کۆمەڵی دادگەری ده‌ست له ‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌سه‌ند نه‌كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ركردایه‌تیی کۆمەڵی دادگەری ده‌ست له ‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبەکەی په‌سه‌ند نه‌كرد.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سوپاسی ئه‌ندام ‌و كادیر و ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌مووان له‌خۆبوردووانه‌ له‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ‌و كاندیده‌كانیدا بوون.

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری ئاشکرای دەکات کە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ئاست چاوەڕوانی ئەواندا نەبووە و دەڵێت :" ئەگەرچی به ‌چه‌ندین هۆكاری نێوخۆیی‌ و ده‌ره‌كی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ ئاست چاوه‌ڕوانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی‌ و ده‌نگده‌رانیدا نه‌بوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵ هیچ كات ئه‌مه‌كداریی ئه‌ندامانی ‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌بیر ناكات، كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بوون."

بەپێی راگەیێندراوەکە، کۆمەڵی دادگەری "به‌ڵێنی دا له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا روویاندا، هه‌ڵوه‌سته‌ی جیددی له‌سه‌ر تێبینیی ‌و ره‌خنه‌‌ی دڵسۆزان ‌و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات‌ و به ‌وردی به‌دواداچوونیان بۆ بكات."

ئاماژە بەوەش دەکات، له‌ نوێترین پێشهاتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، بەڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ رەتكرایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ كۆنگره‌ كراوه‌ و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه.

News Code 3703

Your Comment

You are replying to: .
captcha