عەبدولحسێن ئەلهنداوی ئەمڕۆ شەممە تەواوبونی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن راگەیاند و دووپاتی کردەوە، کە ئەنجامە بەدەستهاتووەکانی جیاکردنەوە بە دەست، یەکسان بوون بە ئەنجامە جیاکراوەکان بە ئەلیکترۆنی لە تەواوی بازنەکانی هەڵبژاردن.
بەیانی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، توانیویانە 95% پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست تەواو بکەن، کە زیاتر بوون لە 3681 وێستگە.
پێشوتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دانی بەوەدا ناوە کە ئەنجامی دەنگەکانی 3681 وێستگە راستەوخۆ بە دەستیان نەگەیشتووە و ئەوانەی بە میمۆری کاردیش هاتوون لە کاتی خۆیان نەگەیشتوون.
Your Comment