مەسروور بارزانی: پێویستە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەیەکەوە یەکگرتووانە یەکڕیزی کار بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێویستە نوێنەرانی کوردستان، لێرە بەدواوە، لە پەرلەمانی عێراق بەیەکەوە یەکگرتووانە و بەهەماهەنگیی و یەکڕیزی کاربکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، "پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و گشت لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کرد و سوپاسی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بە گشتی کرد، کە ئەرکی خۆیان سەرکەوتووانە بەجێگەیاند لە رەخساندنی زەمینەیەکی ئارام بۆ پرۆسەی دەنگدان".

سەرۆک حكوومه‌ت جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە نوێنەرانی کوردستان، لێرە بەدواوە، لە پەرلەمانی عێراق بەیەکەوە یەکگرتووانە و بەهەماهەنگیی و یەکڕیزی کاربکەن، لە پێناو داکۆکی کردن لە شایستە و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، دوور لە ململانێی ناوخۆیی، دووپاتیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ نوێنەرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە هەموو جیاوازیی و رەنگەکانەوە، بۆ درێژەدان بە کارکردن و هەماهەنگی کردن لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی، بە ئامانجی دابین کردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

مه‌سروور بارزانی، ستایشی "خۆڕاگری خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کرد و پیرۆزبایی دەرچوونی نوێنەرانی کوردی لەو ناوچانەدا کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەنجامی هەڵبژاردن لە ناوچە دابڕێنراوەکان، دووپات کردنەوەی ناسنامەی کوردستانی بوونی ئەو ناوچانەیە.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە نوێنەرانی کوردستان لە رێی جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دەستوور، کار بکەن بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە".

News Code 3671

Your Comment

You are replying to: .
captcha