خەتیب زادە: بنکە و بارەگای گرووپە نەیارەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەبێت هەڵپێچیەن

بەشی ئێران- وەتەبێژی وەزارەتی دەورەی ئێران ڕایگەیاند: دەبێت بنکە و بارەگای گرووپە نەیارەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان هەڵپێچیەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرش کردنەسەر بنکەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە عێراق وتی: چەندین جار بە دۆستانی عێراقی و دۆستانی هەرێمی کوردستانمان وتووە ئەم پرسە لەگەڵ دراوسێیەتیدا یەک ناگرنەوە کە چەندین بنکە و بارەگا لە خاکی عێراق لە دژی ئێران بوونی هەبێت.

خەتیب زادە جەختی کردەوە: ئەم بنکانە دەبێت هەڵبپێچرێنەوە و هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەرک بەم بابەتە دەکەن. ئەم بنکە سەربازییانە ناتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن، لە هەر شوێنێک پێویست ببێت بەپێی بەرژەوەندییەکانمان هەنگاو هەڵدەگرین.

News Code 3646

Your Comment

You are replying to: .
captcha